بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی ئەو بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامییە وتی: وادیارە کە دەوڵەتی ئەمریکا نایەوێت لە عێراق بچێتە دەرەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شێخ عەلی ئەسەدی درێژەی دا: سیستەمی دژە ئاسمانی C- RAM ڕێژەی بەربڵاوی جیهازات و هێزەکان لە بنکەکانی ئەمریکا، نیشانی دەدات کە داگیرکەران و میدیاکانیشیان سەبارەت بە هێزە ڕەزمی و نارەزمییەکانی خۆیان زانیاری درۆ پێشکەش دەکەن.
ناوبراو سەبارەت بە پاگەندەی داگیرکەران لەسەر یاسایی بوونی ، بوونیان لە خاکی عێراق بە پێی داخوازی دەوڵەتی کاتی، وتی: ئەو دەوڵەتە بۆ تەواو کردنی لێکۆڵینەوەی تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان، داوای لیپرسینەوە لە داگیرکەران لە دادگا نێودەولەتییەکان و هەروەها باشتر کردنی دۆخی سیاسی و ئابووری تا کاتی هەڵبژاردنەکان، بەڵام نەیتوان بەدی بهێنێت و بووە بەڕێوەبەری پڕۆژەی داگیرکەران و سازشکاران؛ چاوپۆشی و نەزانکارییەک کە چی دیکە دووپات نابێتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا سەبارەت بە داکۆکی ئەمریکا لەسەر گەڵاڵەیەک بۆ مانەوەی هێزەکانی خۆی لە عێراق وتی: هۆشداریی دەدەین کە گەڵاڵەکانیان بە گەڵاڵەی ئەندازیاری بۆ گۆری سەربازەکانیان بگۆڕن کە تەرمەکانیان دەگەڕێندرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا.
Your Comment